خولێكی ڕاهێنەرانی تێنسی سەرزەوی لە هەولێر بەرێوەچوو
لە شاری هەولێربەسەر پەرشتی یەكێتی نێودەوڵەتی تێنسی سەرزەوی (ITF) ، بەهاوكاری یەكێتی تێنسی سەرزەوی عێراقی خولێكی ڕاهێنەری یاری تێنسی سەرزەوی بۆ24ڕاهێنەری متمانە پێكراو لە پارێزگاكانی عێراقی ئەو ڕاهێنەرانەی كە موچە وەردەگرن لە گەڵ راهێنەرانی قوتابخانەكانی پێگەیاندنی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی و ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەكان بەشداری خولەكەیان كردوە كە ماوەی 12رۆژ دەخاینێ ، وانەكانیش لەلایەن وانێبێژی نێودەوڵەتی ئەمیر باغی ئێرانی رۆژانە بەهەردوو شێوازی تێۆری و پراكیتكی لە هۆڵی چاڵاكی وەرزشی ودیدەوانی هەولێر و یاریگای ئەكوا پارك ئەنجام دەدران ،دوای تاقی كردنەوەیان سەركەوتوان بروانامەی لیڤڵ وەنیان پێ دەبەخشرا. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
