لە دوای فرۆشتنی ئەستێرەكانی، میلان كێشەی گەورەی هەیە

لە دوای فرۆشتنی ئەستێرەكانی، میلان كێشەی گەورەی هەیە
وادیارە خەونەكانی یانەی میلانی ئیتاڵی بە بەكارهێنانی ئەو پارە زۆرەی لە فرۆشتنی تیاگۆ سیلڤا و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دەستی كەوتووە و بڕەكەی 62 ملیۆن یۆرۆیە، وا بە ئاسانی كێشەكانی نەمانی یاریزان لە یانەكەدا چارەسەر ناكەن.
كێشەكانی یانەی میلان سەرنجی رۆژنامەكانی ئەوروپایان راكێشا كاتێك رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی رەتیكردەوە رێگە بە رۆیشتنی كارلۆس تێڤێز یان ئیدین دزیكۆی هێرشبەرانی یانەكەی بدات لە هاوینی ئەمساڵدا.
ئەمە لە كاتێكدا پێشتر میلان وای دانابوو لە دوای رۆیشتنی ئیبرا دزیكۆ یان تێڤێز بباتە ریزەكانی خۆیەوە.
مانچینی لە لێدوانی بۆ ماڵپەری فتبۆڵی ئیتاڵی گوتی تێڤێز و دزیكۆ ئەم هاوینە لە مانچستەر ناڕۆن، هەردووكیان بۆ پێكهاتەی تیپەكە گرنگن و من پشتیان پێدەبەستم و لە چوارچێوەی پلانەكانی تیپەكەدان بۆ وەرزی داهاتوو.
ماڵپەرەكە دەڵێ لەوانەیە ئێستا میلان بە شوێن رۆبن ڤان پێرسیدا بگەڕێ كە ئاشكرای كردووە لە ئەرسناڵ نامێنێتەوە.
Top