35 ملیۆن لە چێڵسییەوە بۆ كاڤانی
بەپێی ئەو رۆژنامەیە چێڵسی ئامادەیە بڕی 35 ملیۆن پاوەند بداتە یانەی ناپۆلی لە پێناو دەستهەڵگرتن لەو یاریزانە نێودەوڵەتییەی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای.
پێشبینی دەكرێ كاڤانی داوای مووچەیەكی 150 هەزار پاوەندی بكات لە هەفتەیەكدا ئەگەر بە دەستەوارەكەی یانەی بلووز رازی بێت.
كاڤانی وەرزی رابردوو 33 گۆڵی بۆ یانەكەی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا تۆمار كرد و بەوەش كۆی گۆڵەكانی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەكەی گەیشتە 66 گۆڵ.
یانەی چێڵسی لە هاوینی ئەمساڵدا تا ئێستا هەریەك لە ئیدین هازارد و ماركۆ مارین و لۆكاسی بەرازیلی كڕیوە.
