كارفالیۆ و گاگۆ لە مەشقەكانی ریال مەدرید دوورخرانەوە

كارفالیۆ و گاگۆ لە مەشقەكانی ریال مەدرید دوورخرانەوە
جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەریەك لە ریكاردۆ كارفالیۆی بەرگریكەری یانەكە و فرناندۆ گاگۆی یاریزانی ناوەڕاستی لە مەشقەكان دوور خستەوە.
مۆرینۆ چەند رۆژێكی داوەتە كارفالیۆ تا بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و یاریزانە ئەرجەنتینییەكە كەوتووەتە دەرەوەی پشت پێبەستنەكانی مۆرینۆوە دوای ئەوەی ساڵێكی بە شێوەی خواستن لە یانەی رۆمای ئیتاڵی بەسەر برد.
ریال مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستی لەگەڵ هیچ یاریزانێكدا نەكردووە و یانەكە چاوەڕێی فرۆشتنی یاریزانانی وەك كاكا و گاگۆ و كارفالیۆ دەكات.
ئەو یانەیە دوێنێ دووشەمە دەستی بە مەشقەكانی خۆی لە چوارچێوەی ئامادەسازی بۆ وەرزی نوێ كردەوە و لە مەشقەكانی یەكەم رۆژی یانەكەدا، ئەو یاریزانانە بەشدارییان نەكرد كە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكانیان بەشدارییان لە یارییەكانی یۆرۆی 2012 كرد.
Top