كاسیاس: تۆپی زێڕین لە نێوان چوار یاریزاندایە

كاسیاس: تۆپی زێڕین لە نێوان چوار یاریزاندایە
ئیكەر كاسیاسی كاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید، گوتی تۆپی زێڕینی 2012 لە نێوان هەر چوار یاریزان میسی، رۆناڵدۆ، چاڤی و ئنێستا دایە و ئەوان شایستەی بردنەوەی ئەو نازناوەن.
كاسیاس لە لێدوانی رۆژنامەنووسیدا لە كاتی سەردانی بۆ ڤەنزوێلا روونی كردەوە كە نازناوەكە لە نێوان ئینێستا و چاڤی هاوكارانی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل میسیدایە كە 3 ساڵی پێشوو نازناوەكەی بەدەستهێناوە.
لەبارەی پاڵاوتنی ئەوەوە بۆ خەڵاتەكە، ئەو گۆڵچییە لێهاتووە گوتی پاڵاوتن بۆ ئەو نازناوە هەیبەت و رێزێكی زیاتر بۆ گۆڵچییەكان دەگێڕێتەوە، لەبەرئەوەی ئەوان بەشێكی گرنگن لە یاری تۆپی پێدا.
پاڵەوانی یۆرۆ 2008 و 2012 و مۆندیالی 2010 ئاشكرای نەكرد خۆی دەنگ بە چ یاریزانێك دەدات لە كاتی دەنگدان لە مانگی دیسەمبەری داهاتوودا و گوتی دەنگم بەوە دەدەم كە پێم وایە لەو كاتەدا لە هەمووان باشتر و شیاوتری خەڵاتەكەیە.
Top