مانچستەر بە بەهاترین یانەی جیهان مایەوە

مانچستەر بە بەهاترین یانەی جیهان مایەوە
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دووەمی وەرزی رابردووی خولی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بە بەهاترین یانەی جیهان مایەوە بەپێی دوا لیستی گۆڤاری فۆربسی ئەمەریكی.
گۆڤارەكە بەهای مانچستەر یونایتدی 19 جار پاڵەوانی ئینگلتەرای بە بەهای 2.23 ملیار دۆلار خەمڵاندووە و ئەوەش بەرزبوونەوەی بە رێژەی 1.86 ملیار لە چاو وەرزی رابردوودا بەخۆوە بینیوە و مانچستەر پێش ریال مەدریدی ئیسپانی كەوتووە كە پلەی دووەمی بە 1.88 ملیار دۆلار گرتووە.
لە نێو 50 یانەی تۆپی پێدا، 32 یانە لە ئەمەریكان و یانەی دالاس كاوبۆیز و واشنتۆن ردسكینز و نیو ئنگلاند پاتریۆس و نیویۆرك یۆرك گاینس لە 10 پلەكەی یەكەم هاتن.
یانەی ئەرسناڵئ ئینگلیزی بەپێی ئەو ریزبەندییە 3 پلە دابەزیوە و گەیشتووەتە پلەی دەیەم و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیش بۆ پلەی 18 دابەزیوە.
تیپی فیراری باشترین شوێنی لە مێژووی خۆیدا بەدەست هێنا و ئەو تیپە كە ركابەری لە پێشبڕكێكانی فۆرمۆۆلا وەندا دەكات پلەی پانزیەمی گرت و یانەی نیویۆرك نیكس لە پلەی 43 هات كە تاكە یانەی خولی بەشدار لە ئێن بی ئەیە لە نێو لیستی 50 یانەكەدا بێت.
Top