نیوكاسڵ دەیەوێ كارۆل بباتەوە ریزەكانی خۆی

نیوكاسڵ دەیەوێ كارۆل بباتەوە ریزەكانی خۆی
یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی بە شێوەیەكی كتوپڕ دەستەوارەیەكی بۆ گێڕانەوەی ئاندی كارۆڵی هێرشبەر بۆ ریزەكانی خۆی خستە روو.
یانەی نیوكاسڵ كە پێشتر كارۆلی فرۆشتووەتە یانەی نیوكاسڵ بەرامبەر 37 ملیۆن پاوەند، دەستەوارەیەكی گەورەی بۆ بەدەستهێنانەوەی كارۆل بە شێوەیەكی كاتی و بۆ ماوەی یەك ساڵ بەرامبەر بە 17 ملیۆن پاوەند خستووەتە بەردەستی یانەی لیڤەرپوول.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان گوتیان ئەوەی نیوكاسڵ كردوویەتی گەڕاندنەوەی نیوەی پارەی گرێبەستی فرۆشتنی كارۆلە لە ساڵی 2010.
كارگێڕیی یانەی نیوكاسڵ وەك ئەوەی رۆژنامەكان ئاشكرایان كردووە جیا لەو 17 ملیۆنەی دەیداتە لیڤەرپوول لە بەرامبەر دەستهەڵگرتن بۆ یەك ساڵ لە كارۆل، ئامادەیە مووچەیەك بە بڕی 75 هەزار پاوەندی هەفتانە بۆ ماوەی ئەو ساڵەی كارۆل لە یانەكە دەمێنێتەوە بداتە ئەو یاریزانە.
كارۆل لەوەتەی چووەتە یانەی لیڤەرپوول ئاستی وەك پێویست نییە و راهێنەری نوێی ئەو یانەیە ئاشكرای كردووە كە فرۆشتن و بە خواستن دانی بە یانەیەكی تر باشترین چارەیە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی كارۆل.
Top