یەكەم كلاسیكۆی وەرزی نوێ لە یاریگای كامپ ناو ئەنجام دەدرێت
هەرچی كلاسیكۆی گەڕانەوەی سەر یاریگای سانیتاگۆ برنابیۆیە لە 3ی ئاداری داهاتوو دەبێت.
بەپێی ئەو خشتەیە هەردوو جەمسەرەكەی تۆپی پێی ئیسپانی لە بەریەك كەوتنی بەسەر یەكەوە لە خولی ناوخۆیی و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پارێزراون ئەگەر بتوانن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا بگەنە قۆناخەكانی چارەك و نیوەی كۆتایی.
تیروپشكەكە یارییەكی بەهێزی لە هەفتەی یەكەمی خولەكەدا لێكەوتووەتەوە لە نێوان هەردوو یانەی ریال مەدریدی هەڵگری نازناو و ڤالنسیای سێیەمی وەرزی رابردوو.
لە هەمان هەفتەدا بەرشەلۆنە بەرامبەر ریال سۆسیداد یاریدەكات و ئەتلەتیكۆ مەدرید دەبێتە میوانی لیڤانتی و یانەی مەلەگە لە بەرامبەر یانەی سەلتا ڤیگۆی گەڕاوە بۆ ریزی یانە پلە یەكەكان یاریدەكات.
