مارادۆنا لە پۆستەكەی دوورخرایەوە
یانەی وەسڵ لە بڵاوكراوەیەكدا ئاشكرای كرد مارادۆنای لە پۆستی راهێنانی یانەكە دوورخستووەتەوە دوای ئەوەی ساڵێكی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بردە سەر.
هەرچەندە یانەكە هۆكاری دوورخستنەوەی مارادۆنای ئاشكرا نەكردووە، بەڵام سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دووپاتی ئەوە دەكەنەوە كە یانە ئیماراتییەكە بەهۆی خراپیی ئەنجامەكانی یانەكەوە مارادۆنای لە پۆستەكەی دوورخستووەتەوە.
هەندێك رۆژنامەی تری ئەو وڵاتە ئاشكرایان كردووە كە نەگونجان و ناكۆكی نێوان مارادۆنا و یانەكە لەسەر شوێنی ئەنجامدانی مەشقی ئامادەسازیی هاوینی ئەمساڵ هۆكاری دوورخستنەوەی مارادۆنا بووە.
یانەی وەسڵ لە ژێر دەستی مارادۆنادا لە وەرزی رابردوودا هیچ نازناوێكی بەدەست نەهێنا.
رۆژنامەی بەیانی ئیماراتی ئاشكرای كردووە كە برۆنۆ میتسۆ پاڵێوراوی یەكەمە بۆ شوێنگرتنەوەی مارادۆنا لە مەشقی یانەكەدا.
