لەشاری هەولێر لەهۆڵی كتێبخانەی گشتیی هەولێر، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆنفرانسی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا، لەكۆنفرانسەكەش كە تێیدا هەریەك لەسەرۆك و جێگر و ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و نوێنەرانی یانەكانی كوردستان و ڕاهێنەران و ژمارەیەكی زۆر لەدەزگا ڕاگەیاندنەكان ئامادە بوون، لەكۆنفرانسەكەشدا سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان وتەیەكی پێشكەش كرد و باسی ئەنجامدانی كۆنفرانسەكەی كردو مەبەستی یەكێتیەكەی ئاشكرا كرد كە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دانانی بەرنامەیەكی باشتر بۆ كاروچالاكییەكانی خولەكانی تۆپی پێی كوردستان بۆ وەرزی نوێ، باشتركردنی كارەكان و چارەسەركردنی كەموكوڕییەكانی یەكێتیەكە. پاشان ئامادەبووانی كۆنفرانسەكە چەندین بابەتی تایبەتیان گفتوگۆ كرد، دواتریش تیروپشكی وەرزی نوێ خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان و پلە نایابەكان ڕاكێشرا.
كەبڕیارە یارییەكانی خولی پلە یەكی كوردستان لە15ی مانگی 10دەست پێبكات و یارییەكانی خولی نایابی كوردستانیش لە12ی مانگی 9دەست پێبكات.
خولی پلە یەك
چەمچەماڵ –برایەتی
سەورە-خانەقین
نەورۆز-كۆیە
هەڵەبجەی شەهید –سۆران
ئاكرێ –پێشكەوتن
گارە-شەهیدان
دەربەندیخان –ئاڵا
سیروانی نوێ –ئاشتی
خاك-ئاسۆ
خولی نایابی كوردستان
هەولێر-پێشمەرگەی سلێمانی
بروسك-پێشمەرگەی هەولێر
هەندرێن-دهۆك
ئارارات-شێروانە
سلێمانی –كەركوك
هەڵۆ-زاخۆ
زێرەڤانی –سێمێل