یۆرۆی 2012 كۆتایی هات.. هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەسكەوتێكی مێژوویی تۆماركرد

یۆرۆی 2012 كۆتایی هات.. هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەسكەوتێكی مێژوویی تۆماركرد
* ئیسپانیا هەڵبژاردەی ئیتاڵیای گۆڵبارانكرد
هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەسكەوتێكی مێژوویی تۆماركرد كاتێك توانی بۆ جاری سێیەم لەمێژوودا و بۆ جاری دووەم لەسەر یەك نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا (یۆرۆی 2012) لەهەردوو وڵاتی پۆڵەندا و ئۆكرانیا، لەیاری كۆتایی و لەیاریگای ئۆڵۆمپی لەشاری كییڤ پایتەختی ئۆكرانیا و بەئامادەبوونی زیاتر لە67 هەزار كەس و بە ڕابەرایەتی ناوابژیوانی پورتوگالی پیدرۆ پرۆنیچا دی ئۆلیڤێرا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد و بەچوار گۆڵی بێ وەڵام لەهەڵبژاردەی ئیتاڵیای بردەوە، گۆڵەكانی ئیسپانیا یاریزانان دێڤید سیلڤا و خۆردی ئەلبا و فیرناندۆ تۆریس و خوان ماتا لەخولەكەكانی 14 و 41 و 84 و 88 دا تۆماریان كرد، لەكۆتایی یارییەكە ئیكەر كاسیاس كاپتنی ئیسپانیا جامی یۆرۆی لەمیشێل پلاتینی سەرۆكی یویفا وەرگرت و بەرزیكردەوە.
* دەسكەوتێكی مێژوویی بۆ هەڵبژادەی لارۆخا و ڕاهێنەرەكەی
هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە یەكەم هەڵبژاردە لەمێژوو سێ پاڵەوانیەتی گەورە لەسەر یەك بەدەست دەهێنێت، ئیسپانیا لەساڵی 2008 جامی نەتەوەكانی ئەوروپای لەهەردوو وڵاتی سویسرا و نەمسا بەدەست هێنا و لەیاری كۆتایی لەهەڵبژادەی ئەڵمانیای بردەوە، لەساڵی 2010 ئیسپانیا بۆ یەكەمجار لەمێژوویدا نازناوی مۆندیالی باشووری ئەفریقیای بەدەست هێنا و لەیاری كۆتایی لەهەڵبژاردەی هۆڵەندای بردەوە، ئەمجارەشیان لەیۆرۆی 2012 جامەكەی بەرز كردەوە و دەسكەوتێكی مێژوویی تۆماركرد، لەلایەكی دیكەوە ڕاهێنەری ئیسپانیا ڤیسینتی دیل بۆسكی بووە دووەم ڕاهێنەر لەمێژوو كە هەردوو نازناوی یۆرۆ و مۆندیال كۆدەكاتەوە لەدوای ڕاهێنەری ئەڵمانی هیلمۆت شۆن كە یۆرۆی 1972 و مۆندیالی 1974ی بەدەست هێنا.
* ئەنێستا باشترین یاریزانی یۆرۆی 2012
یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەندرێس ئەنێستا خەڵاتی باشترین یاریزانی لەیارییەكانی یۆرۆی 2012 وەرگرت دوای ئەوەی ئاستێكی بەرزی لەگەڵ هەڵبژاردەی لارۆخا پێشكەشكرد، ئەنێستا بەدرێژایی یارییەكانی یۆرۆ ئاستێكی جێگیری پێشكەشكرد و لەهەموو یارییەكاندا توانایەكی باشی نواند جگە لەوەش سێ جار خەڵاتی باشترین یاریزانی لەیارییەكاندا وەرگرت دووجار بەرامبەر ئیتاڵیا كە یەكێكیان یاری كۆتایی بوو هەروەها لەبەرامبەر هەڵبژاردەی كرواتیا، ئەنێستا لەلایەن لیژنەیەكی 11 كەسی دەست نیشانكرا و بەپێش هەردوو یاریزان ئەندریا پێرلۆ لەئیتاڵیا و هاوڕێكەی زاڤی هێرناندیز كەوت.
* تۆریس لاپچینی زێڕینی وەك باشترین گۆڵكەر وەرگرت
یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا فیرناندۆ تۆریس خەڵاتی گۆڵكەری یۆرۆی 2012ی وەرگرت دوای ئەوەی توانی 3 گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكی دروست كرد لە189 خولەكدا كە بەشداری لەیارییەكان كردووە، ماریۆ گۆمێز لەپلەی دووەم هات بەهەمان ژمارە، بەڵام لە282 خولەك، هەروەها چەند یاریزانێك خاوەن 3 گۆڵ بوون كە بریتین بەپێی ڕیزبەندی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئالان زاگۆییڤ لەڕوسیا و ماریۆ ماندزۆكیج لەكرواتیا و ماریۆ بالۆتیللی لەئیتاڵیا و كریستیانۆ ڕۆنالدۆ لەپورتوگال، هەروەها تۆریس بووە یەكەم یاریزان لەمێژوو لەدوو یاری كۆتایی یۆرۆ لەسەریەك گۆڵ تۆمار دەكات.
* 76 گۆڵ لە31 یاریدا تۆماركرا
لەیارییەكانی یۆرۆی 2012 دا ڕێژەیەكی باش گۆڵ تۆماركرا و لەكۆی 31 یارییدا تەنیا لەدوو یاریدا گۆڵ تۆمار نەكرا، لەهەردوو یاری ئیتاڵیا لەگەڵ ئینگلتەرا لەقۆناغی هەشتەم و یاری ئیسپانیا لەگەڵ پورتوگال لەقۆناغی پێش كۆتایی كە هەردوو یاری بەلێدانی یەكلاكەرەوە كۆتایی هات، لە31 یارییدا 76 گۆڵ تۆماركراوە بەڕێژەی 2.45 گۆڵ لەهەر یارییەكدا و ئەنجامی یاری كۆتایی گەورەترین سەركەوتنە كە لەیارییەكی كۆتایی سەرجەم یۆرۆكان تۆمار دەكرێت، گەورەترین سەركەوتن (4*0) لەدوو یاری، ئیسپانیا بەرامبەر ئێرلەندا و ئیسپانیا بەرامبەر ئیتاڵیا.
* ئیسپانیا لەخەڵاتە دارییەكانیش یەكەم بوو
لەیۆرۆی 2012 یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕی 196 ملیۆن یۆرۆ وەك خەڵات بەسەر هەڵبژاردە بەشداربووەكان دابەشكرد بەپێی ئەنجامەكانیان، هەر هەڵبژاردەیەك تەنیا بە بەشداریكردن 8 ملیۆن یۆرۆی وەرگرت، بەرامبەر هەر بردنەوەیەك یەك ملیۆن یۆرۆ و هەر یەكسانبوونێك 500 هەزار یۆرۆ، خەڵاتی سەرجەم هەڵبژادەكان بەم شێوەیە بوو:
ئیسپانیا 23 ملیۆن یۆرۆ – ئیتاڵیا 19.5 ملیۆن یۆرۆ – ئەڵمانیا 16 ملیۆن یۆرۆ – پورتوگال 15 ملیۆن یۆرۆ – ئینگلتەرا 12.5 ملیۆن یۆرۆ – كۆماری چیك 12 ملیۆن یۆرۆ – یۆنان 11.5 ملیۆن یۆرۆ – فەرەنسا 11.5 ملیۆن یۆرۆ – ڕوسیا 10.5 ملیۆن یۆرۆ – كرواتیا 10.5 ملیۆن یۆرۆ – دانیمارك 10 ملیۆن یۆرۆ – ئۆكرانیا 10 ملیۆن یۆرۆ - پۆڵەندا 9 ملیۆن یۆرۆ – سوید 9 ملیۆن یۆرۆ – ئێرلەندا 8 ملیۆن یۆرۆ – هۆڵەندا 8 ملیۆن یۆرۆ.
* پێكهاتەی نموونەیی یۆرۆی 2012
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا پێكهاتەی نمونەیی یۆرۆی 2012ی ئاشكرا كرد كە زۆربەی یاریزانانی ئیسپانی لەخۆگرتووە، ئەوەش ناوی یاریزانانی پێكهاتەی نموونەییەكەیە:
- گۆڵچی: جیان لویجی بۆفۆن (ئیتاڵیا) – ئیكەر كاسیاس (ئیسپانیا) – مانوێل نۆیەر (ئەڵمانیا)
- بەرگری: جیرارد پیكێ (ئیسپانیا) – سیرجیۆ ڕامۆس (ئیسپانیا) – خۆردی ئەلبا (ئیسپانیا) – فابیۆ كۆنتراو (پورتوگال) – كلیبەر پیپی (پورتوگال) – فیلیب لام (ئەڵمانیا)
- ناوەڕاست: دانیللی دی ڕۆسی (ئیتاڵیا) – ئەندریا پێرلۆ (ئیتاڵیا) – ستیڤن جیرارد (ئینگلتەرا) – زاڤی هێرناندیز (ئیسپانیا) – زاڤی ئەلۆنزۆ (ئیسپانیا) – ئەندرێس ئەنێستا (ئیسپانیا) – سێرجیۆ بۆسكێتس (ئیسپانیا) – مەسعود ئۆزیل (ئەڵمانیا) – سامی خزیرە (ئەڵمانیا)
- هێرشبەر: ماریۆ بالوتیللی (ئیتاڵیا) – سیسك فابریگاس (ئیسپانیا) – دێڤید سیلڤا (ئیسپانیا) – كریستیانۆ ڕۆنالدۆ (پورتوگال) – زلاتان ئیبراهیمۆڤیج (سوید)
* كاسیاس 100 سەركەوتن لەگەڵ ئیسپانیا
گۆڵچی و كاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئیكەر كاسیاس بووە یەكەم یاریزان لەمێژوو كە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی 100 سەركەوتنی بەدەست هێناوە لەكۆی
Top