لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد
1-دوای ئەوەی رەعد حەمودی سەرۆكی لیًژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی داوای دەستنیشان كردنی شاندێكی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردسانی كردبوو بۆ سەردانی كردنی بەغدا، بریاردرا بە دەستنیشان كردنی شاندێك بە سەرۆكایەتی سەڵاح محەمەد كەریم جێگری سەرۆك و ئەندامێتی سەعید ئەحمەد و سەرتیپ فاریق و تاهیر عەزیز و حەربی خالید و كاروان مەسعود وەك راگەیاندن.
2-بریاردرا بە دەستنیشان كردنی تاهیر عەزیز ئەندامی كۆمیتەی تەنفیزی بە سەرپەرشتیاری نوێنەرایەتی هەولێر.
3-رەزامەندی دەربرین لە سەر خەرج كردنی بری 35 ملیۆن دینار بۆ چاڵاكی یەكێتیەكانی بالە و تیركەوان و سەوڵ لێدان و شەترەنج و كیك بۆكسینگ و پایسكلسواری و تێنسی سەر زەوی بەمەبەستی بەرێوەبەردنی چاڵاكییەكانیان.
4- داواكردن لە حكومەتی هەرێم بە زیادكردنی مینحەی مانگانەی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان بە بری 100 ملیۆن دینار بۆ هەر مانگێك بۆ ئەوەی سەرجەم یەكێتیە وەرزشیەكان بتوانن بە شێوەیەكی بەرنامە دارێژراو چاڵاكییەكانی خۆیان ئەنجامی بدەن.
5-هەوڵدان بۆ زیاتر كاراكردنی چاڵاكی سەرجەم یەكێیتە وەرزشیەكانی هەرێمی كوردستان لە مانگەكانی داهاتوودا،هەروەك داوا لە سەرجەم یەكێتیە وەرزشیەكان گرنگی زیاتر بە چاڵاكییە وەرزشیەكانی ئافرەتان بدەن.
6-رەزامەندی دەربرین لە سەر راپۆرتی مانگانەی ئەمینداری گشتی و ئەمینداری دارایی و نووسینگەی راگەیاندن و نووسینگەی پەیوەندیەكان.
7- كاركردن بۆ فراوان كردنی پەیوەندییەكانی لێژنەی ئۆڵۆمپی لەگەڵ دامودەزگاكانی حكوومەت بە تایبەت پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم،بە ئامانجی پەسەندكردنی یاسای لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان.
