دەروازەی راپەرین و جیهان دابەزینە خولی پلە یەكەكانی كوردستان بۆ تۆپی بالە

دەروازەی راپەرین و جیهان دابەزینە خولی پلە یەكەكانی كوردستان بۆ تۆپی بالە
یەكێتی تۆپی بالەی كوردستان خولێك بۆ ئەو یانانە كردووە، كە ركابەری لەسەر مانەوەیان لە خولی بژاردەی كوردستان دەكەن، كە لە شەش یانە پێكهاتبوو ئەویش هەریەكە لە یانەكانی (سۆلاڤ، ئەكاد، دەروازەی راپەرین، هێرش، شەقڵاوە،جیهان) دوای ركابەرییەكی حەفت رۆژی، كە گشت یارییەكان لە هۆڵی داخراوی یانەی ئەكاد بەرێوەچوو، بەفەرمی هەردوو یانەی جیهان و دەروازەی راپەرین دابەزینە خولی پلە یەكەكانی كوردستان بۆ تۆپی بالە لە وەرزی داهاتوو. جێگەی باسە یارییەكانی خولی بژاردەی كوردستان بۆ دەستنیشانكردنی پاڵەوانی كوردستان درێژەی هەیە.
Top