شەقلاوە پاڵەوانی تێنسی سەرمێزی هەولێر بوو
پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی یانەكانی شاری هەولێرو و دەورووبەری بۆماوەی دوورۆژ بەرێوەچوو یانەی شەقلاوە نازناوەكەی بردەوە.
بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاری تێنسی سەرمێز كچان و گرنگی دان بە ئاستی توانای یاریزانانی كچ لە شاری هەولێر ، لە هۆڵی یانەی ئەكاد لە شارۆچكەی عەنكاوە بەسەرپەرشتی نوسینگەی وەرزشی ئافرەتان لە لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی یانەكانی شاری هەولێرو دەوروبەری بەبەشداری یانەكانی شەقڵاوە و ئەكاد وبرایەتی وقەڵا یارییەكانی بەرێوەچوو،بەمەست لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیەش دەست نیشان كردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی هەولێر بوو بۆپاڵەوانێتیەكانی داهاتوو ، لە پاڵەوانێتیەكەشدا دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان یاریزانانی بەشدار بوو ، یاریزانانی هەردوو یانەی ئەكاد شەقلاوە و ئەكاد گەیشتنە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە ، لە یاری كۆتایشدا یاریزانانی یانەی شەقلاوە توانیان بە ئاست و بە ئەنجام لە كچانی ئەكاد ببەنەوە ببنە پاڵەوانی پاڵەوانێتیەكە ،ئەنجامی تیپ و یاریزانانیش بەمشێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی تیپ
1-یانەی شەقلاًوە
2-یانەی ئەكاد
ئاستی تاكی یاریزانان
پێشكەوتوان
كارمن سلێوە و ساڤیان ئیبراهیم وسەحەر ناسر پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا ، لە ئاستی تازەپێگەیشتوان هەریەك لە یاریزانان دەلال یوسف ورەیان رەشاد وسوغیسا عیماد پلەی یەكەمیان بەدەست هێنا ، لەكۆتایشدا خەڵات ودیاری بەسەر یاریزانان و تیپە سەركەوتوەكان دابەشكرا.
