تۆپی دەستی هەولێر لە سۆلاڤی بردەوە

تۆپی دەستی هەولێر لە سۆلاڤی بردەوە
گوڵان : كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی تۆپی دەستی یانەكانی كوردستان یانەی هەولێر سەركەوتنێكی تری تۆماركرد.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی تۆپی دەستی یانەكانی كوردستان ، لە شاری كەركوك لە هۆلی یانەی كەركوك هەردوو یانەی هەولێرو سۆلاڤ بەیەك گەیشتن ، لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان دەبردە سەرگۆڵی یەكتری لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان درێژە بەسەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكانی خۆیان بدەن و یارییەكە بەئەنجامی (20-18)گۆڵ ببەنەوە و تاڕادەیەك پلەی سێ‌ یەمی خولی نایاب بۆخۆیان مسۆگەر بكەن.
Top