مێژووی پاڵەوانێتی جامی عەرەب
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لەوڵاتی سعودیە نۆیەم پاڵەوانێتی جامی عەرەب دەستی پێكرد بە بەشداریكردنی 11 هەڵبژاردە لەنێوانیدا هەڵبژاردەی عێراقە.
ئەم پاڵەوانێتیە بۆ یەكەم جار لەساڵی 1963 دەستی پێكرد، بەڵام بەهۆی گرنگی پێنەدانی زۆربەی وڵاتانی عەرەبی بەم پاڵەوانێتیە كاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیەكان دیار نییە و هەروەها لەزۆربەی پاڵەوانێتیەكاندا هەڵبژاردەكان بەتیپی دووەم یاخود لاوان یان ئۆڵۆمپی بەشداری دەكەن، ئەمەش مێژووی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی جامی عەرەبە.
1-لوبنان (1963)
یەكەم پاڵەوانێتی جامی عەرەب لەساڵی (1963) لە لوبنان بەڕێوەچوو بە بەشداریكردنی هەڵبژاردەكانی (لوبنان، تونس، سوریا، كوەێت، ئوردن)، كە تیاییدا هەڵبژاردەی تونس بووە پاڵەوانی یەكەم پاڵەوانێتی جامی عەرەب، ڕیزبەندی كۆتایی بەمشێوەیە بوو.
1-تونس، 2-سوریا، 3- لوبنان، 4- كوەێت، 5- ئوردن.
2- كوەێت (1964)
دووەم پاڵەوانێتی جامی عەرەب لەساڵی (1964) لەكوەێت بەڕێوەچوو بە بەشداریكردنی هەڵبژاردەكانی (عێراق، لیبیا، كوەێت، لوبنان، ئوردن)، كە تیاییدا هەڵبژاردەی عێراق توانی ببێتە پاڵەوانی ئەم پاڵەوانێتیە، ڕیزبەندی كۆتایی بەمشێوەیە بوو.
1-عێراق، 2-لیبیا، 3- كوەێت، 4- لوبنان، 5- ئوردن.
3-عێراق (1966)
سێیەم پاڵەوانێتی جامی عەرەب لەساڵی (1966) لەعێراق بەڕێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیەدا 10 هەڵبژاردەی عەرەب بەشداری تیادا كرد ئەویش هەریەكە لە(عێراق، لوبنان، ئوردن، كوەێت، بەحرێن، سوریا، لبیا، فەڵەستین، یەمەن، عومان)، لەم پاڵەوانێتیەدا هەڵبژاردەی عێراق توانی پارێزگاری لەنازناوەكە بكات و بۆ دووەم جار ببێتە پاڵەوان، ڕیزبەندی كۆتایی بەمشێوەیە بوو.
1-عێراق، 2- سوریا، 3- لیبیا، 4- لوبنان.
4-سعودیە (1985)
دوای ئەوەی پاڵەوانێتی جامی عەرەب بۆ ماوەی (19) ساڵ ئەنجامدرا، لەساڵی (1985) چوارەمین پاڵەوانێتی جامی عەرەب لەوڵاتی سعودیە بەڕێوەچوو، كە تیایدا لەم پاڵەوانێتیدا شەش هەڵبژاردە بەشداری تیادا كرد ئەویش هەریەكە لەهەڵبژاردەكانی (سعودیە، عێراق، قەتەر، ئوردن، بەحرێن، مۆریتانیا) بۆ جاری سێیەم لەسەر یەكدی هەڵبژاردەی عێراق توانی پارێزگاری لەنازناوی پاڵەوانێتیەكە بكات و ببێتە پاڵەوان، ڕیزبەندی كۆتایی بەمشێوەیە بوو.
1-عێراق، 2- بەحرێن، 3- سعودیە، 4- قەتەر.
5-ئوردن (1988)
پێنجەمین پاڵەوانێتی جامی عەرەب لەساڵی (1988) لەوڵاتی ئوردن بەڕێوەچوو، كە تیایدا دە هەڵبژاردە بەشداری لەم پاڵەوانێتیە كرد ئەویش هەریەكە لە(عێراق، ئوردن، سوریا، جەزائیر، بەحرێن، كوەێت، میسر، لوبنان، تونس، سعودیە)، بۆ جاری چوارەم لەسەر یەكدی هەڵبژاردەی عێراق توانی نازناوی پاڵەوانێتیەكە بەدەستبهێنێت و ڕیزبەندی كۆتایی ئەم پاڵەوانێتیە بەمشێوەیە بوو.
1-عێراق، 2- سوریا، 3- میسر، 4- ئوردن.
6- سوریا (1992)
شەشەمین پاڵەوانێتی جامی عەرەب لەساڵی 1992 لەوڵاتی سوریا بەڕێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیە هەڵبژاردەی عێراق دوورخرایەوە بەهۆی ڕووداوەكانی كەنداو و تەنیا شەش هەڵبژاردە بەشداری تیادا كردبوو ئەویش هەرەیەكە لەهەڵبژاردەكانی (میسر، كوەێت، ئوردن، سعودیە، سوریا، فەڵەستین)، لەم پاڵەوانێتیدا هەڵبژاردەی میسر توانی بۆ یەكەمجار نازناوی ئەم پاڵەوانێتیە بەدەستبهێنێت، ڕیزبەندی كۆتایی بەمشێوەیە بوو.
1-میسر، 2- سعودیە، 3- كوەێت، 4- سوریا.
7- قەتەر (1998)
حەفتەمین پاڵەوانێتی جامی عەرەب لەساڵی (1998) لەوڵاتی قەتەر بەڕێوەچوو، كە تیاییدا 12 هەڵبژاردەی عەرەبی بەشدارییان لەم پاڵەوانێتیە كرد ئەویش هەریەكە لەهەڵبژاردەكانی (قەتەر، ئوردن، لیبیا، ئیمارات، مەغریب، سودان، كوەێت، میسر، سوریا، سعودیە، لوبنان، جەزائیر) لەم پاڵەوانێتیە هەڵبژاردەی سعودیە بۆ یەكەم جار لەمێژووی خۆیدا توانی نازناوی ئەم پاڵەوانێتیە بەدەستبهێنێت، ڕیزبەندی كۆتایی بەمشێوەیە بوو.
1-سعودیە، 2-قەتەر، 3- كوەێت، 4- ئیمارات.
8-كوەێت (2002)
هەشتەمین پاڵەوانێتی جامی عەرەب لەساڵی (2002) لەوڵاتی كوەێت بەڕێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیەدا 10 هەڵبژاردە بەشداری تیادا كردبوو ئەویش هەریەكە لەهەڵبژاردەكانی (ئوردن، مەغریب، كوەێت، سودان، فەڵەستین، سعودیە، بەحرێن، سوریا، یەمەن، لوبنان)، لەم پاڵەوانێتیە هەڵبژاردەی سعودیە توانی پارێزگاری لەنازناوەكەی بكات بۆ جاری دووەم ببێتە پاڵەوان، ڕیزبەندی كۆتایی بەمشێوەیە بوو.
1-سعودیە، 2- بەحرێن، 3- ئوردن، 4- مەغریب.
