كاگاوا ژمارە 7ی شەیتانە سوورەكان ڕەتدەكاتەوە

كاگاوا ژمارە 7ی شەیتانە سوورەكان ڕەتدەكاتەوە
دوای ئەوەی یاریزانی هەڵبژاردەی ژاپۆن شینجی كاگاوا بۆندێكی بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی مۆركرد و خۆشحاڵی خۆی دەڕبڕی بەیاریكردنی بۆ یانەی شەیتانە سوورەكان، یاریزانی ناوبراو ڕازی نەبوو درێسی ژمارە 7 وەربگرێت كە پێشتر یاریزانە بەناوبانگەكانی یانەی مانچستەر یونایتد وەریان گرتبوو وەك جۆرج بێست و دێڤید بێكهام و كریستیانۆ ڕۆنالدۆ، كاگاوا كە چەندین یانەی ئەوروپا داوای كردبوو، بەڵام لەكۆتاییدا یانەی مان یونایتدی هەڵبژارد دەیەوێت بۆ خۆی مێژوو لەیاریگای ئۆڵد ترافۆلد دروست بكات نەك بەدرێسی یاریزانە بەناوبانگەكان هەر بۆیە ئەم ژمارەیەی ڕەتكردەوە.
كاگاوای تەمەن 23 ساڵ لەلێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی گۆڵی جیهانی گوتی: من دەزانم ژمارە 7 ژمارەی یاریزانە گەورەكانی یانەی مانچستەر یونایتدە، بەڵام من دەمەوێ ناوێك بۆ خۆم دروست بكەم لەئۆڵد ترافۆلد و لەسەر شێوازی خۆم نەك لەسەر شێوازی یاریزانانی دیكە.
یاریزان كاگاوا ژمارەیەك لەنێو ژمارەكانی 8 و 26 و 29 و 23 هەڵبژێرێت كە درێسی ژمارە 23 لەیانەی بروسیا دۆرتمۆند لەبەری دەكرد.
Top