بەرشلۆنە چاوی بڕیوەتە یاریزان هۆملیز
یاریزان هۆملیز تەمەن 23 ساڵ لەسەرجەم یارییەكانی هەڵبژاردەی ناسیونال مانشافت توانایەكی یەكجار بەرزی نواندووە و ڕۆڵێكی سەرەكی هەبوو لەبەهێزكردنی هێلی بەرگری هەڵبژاردەكەی، ڕۆژنامەی سپۆرت ڕایگەیاند كە هۆملیز باشترین شوێنگرەوە دەبێت بۆ یاریزان كارلیس پیۆل ئەگەر پیۆل بڕیاری وازهێنان بدات، جگە لەوەش نرخی ئەو یاریزانە زۆر كەمتر دەبێت لەنرخی یاریزانی بەرازیلی تیاگۆ سیلڤا كە بەرشلۆنە چاوی لەسەر داناوە و یانەی میلان داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەكات یان یاریزانی یانەی ئەتلەتیك بیلباو خافی مارتینیز كە نرخەكەی 35 ملیۆن یۆرۆیە.
رۆژنامەكە ئەوەشی ڕاگەیاند كە ئاست بەرزی یاریزان هۆملیز سەرنجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپای بۆ خۆی ڕاكێشاوە وەك یانەكانی مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی لەئینگلتەرا و یۆڤانتس و ڕۆما لەئیتالیا.
