دهۆك و سەناعە یەكسان بوون
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە شاری بەغدا هەردوو یانەی دهۆك و سەناعە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە شاری بەغدا لەسەر یاریگای یانەی سناعە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی دهۆك و سناعە بەیەك گەیشتن لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە بەدرێژایی یارییەكە چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەرگۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆلێك بەڵام گشت هەولەكانیان بێ سوود بوو سەرئەنجامیش هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون هەردولا بە خالێك ڕازی بوون .
