چێڵسی 36 ملیۆن بۆ كڕینی لۆكا مۆدریچ دەخاتە روو
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردووە كە یانەی چێڵسی دەیەوێ لە هاوینی ئەمساڵدا كارەكانی وەرزی رابردووی خۆی بۆ كڕینی مۆدریچ بە ئامانج بگەیەنێت دوای ئەوەی وەرزی داهاتوو ئەوەی بۆ نەچووە سەر.
رۆژنامەكان ئاشكرایان كردووە كە چێڵسی دوای كڕینی هەریەك لە ئیدین هازارد و ماركۆ مارین دەیەوێ مۆدریچیش بباتە ریزەكانی خۆیەوە.
پێشتر رۆژنامەكان ئاشكرایان كردبوو كە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داوای مۆدریچی كردووە و ئامادەیە 35 ملیۆن یۆرۆی پێ بدات، بەڵام سووربوونی یانەی تۆتنهام لەسەر بەدەستهێنانی نووری شاهین وەك بەشێك لە پرۆسەی فرۆشتنی مۆدریچ، ریال مەدریدی لە كڕینی مۆدریچ دوور خستووەتەوە.
رۆژنامەكان ئاشكرایان كردووە كە چێڵسی ئامادەیی پێشانداوە بۆ جێگرتنەوەی فرانك لامپارد، بڕی 36 ملیۆن یۆرۆ بە مۆدریچ بدات.
