هەڵبژاردەی عێراق لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی عەرەبدا بەرامبەر مەغریب یاریدەكات
لە یارییەكەدا هەڵبژاردەی عێراق سەرەتا لە رێگەی سەلام شاكرەوە گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد و دواتر هەڵبژاردەی سۆدان لە رێگەی ئەحمەد عادلەوە گۆڵی بەرامبەری تۆمار كرد و وێڕای ئەو یەكسانبوونە، هەڵبژاردەی عێراق بە یەكەمی كۆمەڵەی سێیەم بۆ قۆناخی پێش كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە سەركەوت.
لە قۆناخی داهاتوودا هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب یاریدەكات كە لای خۆیەوە یەكەمی كۆمەڵەی یەكەمی جامەكەی مسۆگەر كرد.
هەردوو هەڵبژاردەی سعوودییە و لیبیاش بۆ هەمان قۆناخی پێش كۆتایی جامەكە سەركەوتن.
