پلاتینی: دوو بەهێزترین هەڵبژاردە بۆ یاری كۆتایی یۆرۆ سەركەوتوون
پلاتینی هیچ كام لە هەڵبژاردەكانی ئیتاڵیا و ئیسپانیای بۆ بردنەوەی یارییەكەی ئەمشەو نە پاڵاوت و گوتی هەردوولا ئاستێكی زۆر نزیك لە یەكیان هەیە.
پلاتینی رەتی كردەوە هەڵبژاردەی ئیسپانیا یارییەكی بێتام و چێژ بكات و گوتی بە ئاستی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا سەرسامم.
پلاتینی گوتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا تەكتیكێكی زیرەك و توانایەكی هونەریی گەورەی هەیە، یاریزانەكانی بە شێوەیەكی زۆر جوان یاری بە تۆپەوە دەكەن.
هەروەها گوتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پاڵەوانیەتییە ئەمساڵدا بۆ چەند ساتێك بەبێ هێرشبەر یاری كرد، بەڵام ئەمە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكە نەبوو، چونكە ئەو لە چارەكی كۆتایی یاریگادا كاریگەریی خۆی پێشاندا.
سەرۆكی یوفا هەروەها گوتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا گەشەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە رووی هێرشبەرییەوە و ئاستی ئەو هەڵبژاردەیە سەرسامی كردووم.
هەروەها گوتی هەڵبژاردەكانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا لە رووی تەكتیك و ئاستی هونەرییەوە ئێستا بەرزترینی ئەوروپان.
