پاڵەوانیەتی شەترەنجی ناوەندە وەرزشییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر تەواو بوو

پاڵەوانیەتی شەترەنجی ناوەندە وەرزشییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر تەواو بوو
بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش و لاوانی هەولێر و بەهاوكاری یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد پاڵەوانیەتی شەترەنجی ناوەندە وەرزشییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر لەسەر ئاستی لاوان ئەنجامدرا.
لەپاڵەوانیەتیەكەدا (9) ناوەندی وەرزشی بەشداریان تێیدا كردبوو كە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند، لەم پاڵەوانێتیەدا ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر بەكۆكردنەوەی (7) خاڵ پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، ناوەندی وەرزش و لاوانی بنەسڵاوە بەكۆكردنەوەی (6) خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
لەلێدوانێكیدا بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی هەولێر (تاهیر سابیر) گوتی: مەبەست لەكردنەوەی ئەم جۆرە پاڵەوانێتییە بایەخ و گرنگیدانە بەیاریزانانی تازەپێگەیشتوان و لاوانی ناوەندە وەرزشییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئەم پاڵەوانیەتیە بەسیستەمی سویسری (5) جەولە هاتە ئەنجامدان، كە نزیكەی (36) یاریزانی لاو بەشداریان تێدا كردبوو.
Top