پاڵەوانیەتی جمناستیك-ی ناوەندە وەرزشییەكانی پارێزگای هەولێر تەواو بوو
ئەم پاڵەوانێتیە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی هەولێر بەڕێوەچوو و 5 ناوەندی وەرزشی تێیدا بەشداربوون، ئەوانیش هەریەكە لە(هەولێر، بەحرەكە، بنەسڵاوە، دارەتوو، كۆیە).
جێگەی باسە ساڵانە بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی هەولێر پاڵەوانێتی لەم جۆرە دەكاتەوە بەمەبەستی پتەوكردن و بەرزكردنەوەی ئاستی یاری جمناستیك لەشاری هەولێر.
