تیروپشكی قۆناغی 8ی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێ ڕاكێشرا

تیروپشكی قۆناغی 8ی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێ ڕاكێشرا
هەفتەی ڕابردوو لەمالیزیا تیروپشكی قۆناغی هەشتەمی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی ڕاكێشرا، كە تیایدا هەریەكە لەیانەكانی (هەولێر، شورتە سوریا، ئیتفاق سعودی، كوەێت كوەێتی، وەحداتی ئوردنی، ئەریما ئەندنووسی، تشۆنبۆری تایلندی، كیلانتان مالیزی)، یارییەكانی چوونی قۆناغی هەشت لە(18/9/2012) بەڕێوە دەچێت و یارییەكانی هاتن لە(25/9/2012) بەڕێوە دەچێت و یارییەكانی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی لە(2/10/2012) بەڕێوە دەچێت و یارییەكانی هاتن لە(23/10/2012) بەڕێوە دەچێت و یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا لە(3/11/2012) بەڕێوەدەچێت.
لەقۆناغی هەشت یانەی هەولێر ڕووبەڕووی یانەی كیلانتان-ی مالیزی دەبێتەوە و یەكەم یاری لەیاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری بەڕێوە دەچێت، ئەنجامی تیروپشكی قۆناغی هەشت بەمشێوەیە بوو.
هەولێر – كیلانتان
تشۆنبۆری تایلند – شوڕتە سوریا
ئەریما ئەندنووسیا – ئیتفاق سعودیە
كوەێت كوەێتی – وەحدات ئوردن
هەر لەهەمان ڕۆژدا تیروپشكی یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی ڕاكێشرا، كە تیایدا براوەی یاری نێوان هەردوو یانەی (هەولێر – كیلانتان) ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان هەردوو یانەی (تشۆنبۆری و شوڕتە) دەبێتەوە و هەروەها براوەی یاری نێوان هەردوو یانەی (ئەریما و ئیتفاق) ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان هەردوو یانەی (كوەێت و وەحدات) دەبێتەوە، ئەگەر یانەی هەولێر بگاتە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا ئەوە یاری كۆتایی ئەم پاڵەوانێتیە لەیاریگەی نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری بەڕێوە دەچێت و لەیاری كۆتایی تەنیا یەك یاری بەڕێوە دەچێت.
جێگەی باسە یانەی هەولێر لەم پاڵەوانێتیە لەوەرزی پارساڵ توانی بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی و لەم قۆناغەدا بەرانبەر یانەی كوەێت كوەێتی تووشی دۆڕان هات و ماڵئاوایی لەم پاڵەوانێتیە كرد.
Top