لەدرێژەی یارییەكانی خولی لاوانی یانە پلە یەكەكانی كوردستان كە لەڕۆژی هەینیەوە یارییەكانی دەستپێكردووە، 18یانەی شارەكانی كوردستان دابەشكراون بەسەر دوو گروپ، یارییەكانیش بەسیستەمی خولێكی یەك قۆناغی بەڕێوە دەچێت، لەهەر كۆمەڵەیەكیش یانەكانی یەكەم و دووەمی ڕیزبەندی یانەكان سەردەكەون بۆ چوارگۆشەی زێڕینی خولەكە، بڕیاریشە ئەمڕۆ دووشەمە ئەم یارییانە بەڕێوەبچێت.
سۆلاڤ - گارە
دهۆك - چەمچەماڵ
دەربەندیخان - پێشكەوتن
مەخمور - ئاشتی
سۆران چاوەڕوان دەبێت
سیروانی نوێ - هەڵەبجە
ئاسۆ - سێمێل
برایەتی - خانەقین
ئاڵا - خاك
كۆیە چاوەڕوان دەبێت