پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌شدارى خولى عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن
یه‌كێتى باڵه‌ى ناوه‌ندى عێراقى برِیارى ئه‌وه‌ى داوه كه چوار یانه‌ى عێراقى به‌شدارى له پاڵهوانێتیهكانى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى بكه‌ن ، وه‌كو نوێنه‌رى یانه‌كانى عێراق ، له كۆى چوار یانه ته‌نیا پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى نوێنه‌رى كوردستان و عێراق ده‌بێت له پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌ب ، له‌م باره‌شه‌وه سه‌واد حوسێن جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى باله‌ى عێراقى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد ، كه ئێمه وه‌كو یه‌كێتى باله‌ى عێراقى هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى غازى باشوور وپێشمه‌رگه‌ى سلێمانیمان ده‌ست نیشان كردوه بۆبه‌شدارى كردن له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى عه‌ره‌ب ، كه ئه‌م دوویانه‌یه خاوه‌نى پله‌ى یه‌كه‌م ودووه‌میان به‌ده‌ستهێناوه ، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى شورته وسناعهش كه خاوه‌نى پله‌كانى سێیه‌م وچوارهمن ئه‌وانیش به‌شدارى پاڵه‌وانێتى رۆژههلاَتى عه‌ره‌بى ده‌كه‌ن، گوتیشى برِیاره له كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتووى یه‌كێتیه‌یه عه‌ره‌بیه‌كان شوێنى ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتیه‌كان دیارى بكرێت.
