هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان ده‌چێته فهرِهنسا
دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان توانى بۆپێنجهمین جار له‌مێژووى خۆى ببێته پاڵه‌وانى جامى جیهانى ڤیڤا بۆههرێمهكان ، هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان برِیاره بچێته هه‌رێمى ئۆكسیتانیا ، له‌م باره‌شه‌وه سه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ئه‌وه‌ى ئاشاكرا كرد كه له‌دواى بردنه‌وه‌ى نازناوى جامى جیهانى ڤیڤا به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى هه‌رێمى ئۆكسیتانیا داواى لىَ كراوه كه هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان بانگهشتى هه‌رێمى ئۆكسیتانیا كردوه بۆئه‌وه‌ى له ده‌رفه‌تێكى نزیكدا سه‌ردانى ئه‌م هه‌رێمه‌ى ئه‌وان بكه‌ن . سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێێ كوردستانیش ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد كه ته‌واوى خه‌رجى سه‌ردانى كردنى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان بۆهه‌رێمى ئۆكسیتانیا له ولاَتى فه‌ره‌نسا هه‌مووى له‌سه‌ر هه‌رێمى كۆسیتانیایه، شایه‌نى باسه هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان له‌هه‌فته‌ى رابردوو توانى بۆیه‌كه‌مجار له‌مێژووى خۆى بتوانىَ ببێته پاڵه‌وان و جامه‌كه بۆهه‌رێمى كوردستان بێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
