تۆرێس: یان چاڤی یان ئینێستا ده‌بنه باشترین یاریزانی یۆرۆی 2012
تۆرێس هه‌روه‌ها گوتی ئێمه توانیمان رووداوێكی مێژوویی تۆمار بكه‌ین كاتێك پهرِینهوه بۆ قۆناخی دووه‌م، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه زۆر له‌وه زیاتر برِۆن كه تا ئێستا به‌ده‌ستیان هێناوه.
هێرشبه‌ره ئیسپانییه‌كه له‌باره‌ی باشترین یاریزانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌وه ئاشكرای كرد كه یان چاڤی هێرناندێز یان ئه‌ندرێس ئینێستا شایه‌نی ئه‌وه‌ن ببه‌نه باشترین یاریزانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌وان زۆر یارمه‌تی تیپه‌كه ده‌ده‌ن و هیوادارم تا كۆتایی به‌و ئاسته‌وه بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه نازناوه‌كه.
