كاكا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌كات
رۆژنامه‌كه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه كاكا ده‌سته‌واره‌یه‌كی سه‌رنجرِاكێشی له یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی ئه‌مه‌ریكییه‌وه پێگه‌یشتووه و ئه‌و یانه‌یه ده‌یه‌وێ كاكا له پاڵ بێكهامدا یاری بكات و ئێستا چاوه‌رِێی وه‌ڵامی یاریزانه به‌رازیلییه‌كه ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه سلڤیۆ بیرلسكۆنی سه‌رۆكی یانه‌ی میلانیش چاوه‌رِێی ده‌ستبه‌رداربوونی یانه‌ی ریال مه‌درید له كاكا ده‌كات و ئومێدی ئه‌وه‌یه جارێكی تر ئه‌و یاریزانه بۆ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی بگێرِێته‌وه.
كۆریری ده‌ڵێ به‌ڵام داواكه‌ی كاكا له‌لایه‌ن كارگێرِیی ریال مه‌دریده‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه، چونكه ئه‌و یانه‌یه ئاشكرای كردووه به كه‌متر له 35 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری كاكا نابێت.
