تۆتنهام داوای هۆنتیلار ده‌كات

تۆتنهام داوای هۆنتیلار ده‌كات
رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی به‌ریتانی ئاشكرای كرد یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی ویستی هه‌یه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كلاس یان هۆنتیلاری هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندیدا تۆمار بكات.
رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ هۆنتیلاریان كردووه‌ به‌ پێشه‌نگی ئه‌و یاریزانه‌ داواكراوانه‌ی ئه‌مساڵ یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا ئیمزا بكات.
رۆژنامه‌كه‌ روونی كردووه‌ته‌وه‌ هێرشبه‌ره‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌مین ئامانجی ستراتیجی دانێل لیڤی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ داده‌نرێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی داهاتوودا ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌هێز بكات.
سه‌رچاوه‌ ئه‌ڵمانییه‌كان گوتیان شالكه‌ ئاماده‌یه‌ ئه‌و هێرشبه‌ره‌ بفرۆشێت ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واره‌یه‌كی به‌ برِی 15 ملیۆن یۆرۆ به‌ده‌ست بگات.
هۆنتیلار كه‌ وه‌رزی رابردوو بووه‌ گۆڵكه‌ری خولی ئه‌ڵمانی، له‌ یۆرۆی 2012 نه‌یتوانی له‌ 3 یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هیچ گۆڵێك تۆمار بكات و ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ كرد.
Top