ئه‌رسناڵ چاوی له ئه‌ستێره‌یه‌كی یۆرۆ برِیوه
رۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه یانه‌ی ئه‌رسناڵ ده‌یه‌وێ به‌ر له ته‌واوبوونی یۆرۆ دانووستان بۆ كرِینی ئه‌و یاریزانه ده‌ست پێبكات.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه كه یانه ئینگلیزییه‌كه ده‌یه‌وێ په‌له له كرِینی دزاگۆێڤ بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ته‌نیا 6 مانگ له ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه له‌گه‌ڵ یانه‌ی سیسكا مۆسكۆ و له‌وانه‌یه یانه‌كانی تریش هه‌مان ویستی كرِینی ئه‌و پێشان بده‌ن.
دزاگۆێڤ له یارییه‌كانی یۆرۆی 2012 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه و توانیویه‌تی رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بێت له دره‌وشانه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی له‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا.
