له پاڵه‌وانیه‌تیی هاله، نادال كرایه ده‌ره‌وه و فێدرێر به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وت
كۆلشایه‌ر له یاری قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا توانی له رافایل نادالی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی پاڵه‌وانیه‌تیی ناوبراو بباته‌وه به ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رامبه‌ر 6-3 و 6-4.
كۆلشایه‌ر له ریزبه‌ندی هه‌شته‌می هه‌مان پاڵه‌وانیه‌تیی دایه.
له یارییه‌كی تردا رۆجێ فێدرێری ئه‌ستێری سویسری توانی بۆ قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه سه‌ربكه‌وێت دوای ئه‌وه‌ی له میلۆش راونیچی كه‌نه‌دی برده‌وه به ئه‌نجامی 3 كۆمه‌ڵه 6-7 و 6-4 و 7-6 و به‌وه‌ش بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرِینی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه سه‌ركه‌وت.
نادال چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی رۆلان گارۆسی به‌ده‌ست هێنا دوای ئه‌وه‌ی له نۆڤاك جۆكۆڤیچی ئه‌ستێره‌ی سرِبی برده‌وه.
