هه‌ولێر به شایسته‌ی له پێشه‌نگ مایه‌وه
له‌میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى یانه‌ى هه‌ولێر درێژه‌ى به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى دا.
له‌میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى ، له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هید فه‌رنسۆ هه‌ریرى به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌رانى وه‌رزشى هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و شه‌رگاتى شارى موسل به‌یه‌ك گه‌یشتن ، له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن ، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له یاریزانیان له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌شدارن و به‌شدارى یارییه‌كه‌یان نه‌كرد، یاریزانانى هه‌ولێر به‌درێژایى یارییه‌كه هێرشیان ده‌برده سه‌رگۆڵى تیپى میوان ، به‌لاَم یاریزانانى یانه‌ى شه‌رگات ته‌نیا به‌رگریان له گۆڵى خۆیان ده‌كردو ناوه‌ناوه به‌هێرشى پێچه‌وانه‌وه وه‌لامى هێرشه‌كانى یانه‌ى هه‌ولێریان ده‌دایه‌وه له خوله‌كى 75ى یارییه‌كه ناوبژیوانى یارییه‌كه لێدانێكى سزاى بۆیانه‌ى هه‌ولێر هه‌ژماركردو ئه‌مجه‌درِازى توانى تاكه گۆڵى و سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى هه‌ولێر له‌م یارییه‌دا تۆماربكات و یانه‌ى هه‌ولێر كۆى خاڵه‌كانى بۆ59خاڵ به‌رزكرده‌وه له پێشه‌نگى یانه‌كانى عێراق مایه‌وه .
