ته‌نیا 5 ملیۆن رێگره له چوونی مایكۆن بۆ ریال مه‌درید
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه مایكۆن توانای هه‌یه له دوو وه‌رزی داهاتوودا له لای راستی به‌رگری ریال مه‌درید یاری بكات و یارمه‌تی ئه‌ربیلوا بدات كه تا ئێستا نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست ره‌زامه‌ندی مۆرینۆ به‌ده‌ست بێنێت.
ماسیمۆ مۆراتی سه‌رۆكی یانه‌ی ئینته‌رمیلان له‌سه‌ر فرۆشتنی مایكۆن رازییه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پلانێك كه ستراماچۆنی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه دایناوه كه ده‌یه‌وێ تیپه‌كه‌ی گه‌نج بكاته‌وه، به‌ڵام مۆراتی داوای 10 ملیۆنی كردووه بۆ فرۆشتنی مایكۆن و ریال مه‌درید تا ئێستا 5 ملیۆنی داناوه.
به‌ر له دوو ساڵ مۆرینۆ داوای هێنانی مایكۆنی كرد، به‌ڵام یانه‌ی ئینته‌رمیلان به فرۆشتنی رازی نه‌بوو.
