لام: نه‌مگوتووه ناچمه ریال مه‌درید
لام كه دوێنێ پێشه‌وایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ بردنه‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا 2-1 له دووه‌م یاری هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له یۆرۆی 2012، گوتی تا ئێستا گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ بایرن میونشن هه‌یه بۆ ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوو، به‌ڵام روودانی هه‌موو شتێك ئاساییه.
لام له لێدوانی بۆ گۆڤاری شپۆرت بێڵدی ئه‌ڵمانی گوتی تا ئێستا به‌پێی گرێبه‌ستێك و بۆ ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوو یاریزانی بایرن میونشنم، من هه‌ست به‌به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌م له میونشن، به‌ڵام هیچ شتێك به دوور نازانم و له‌وانه‌یه له داهاتوودا هه‌موو شتێك رووبدات.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا به گه‌رمی باسیان له ویستی جۆزێ مۆرینۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید كرد بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ لامدا.
