ریدناپ له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه
ریدناپ یه‌ك ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تۆتنهامدا ماوه و پاڵێوراو بوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را.
به‌ڵام دوای ساڵێك له ئه‌نجامی ناسه‌قامگیر و سه‌رنه‌كه‌وتنی یانه‌كه بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له وه‌رزی داهاتوو و تۆمه‌تباكردنی ئه‌و راهێنه‌ره به خۆدزینه‌وه له باجدان و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ، دانێل لیڤی سه‌رۆكی یانه‌كه برِوای وایه پێویسته گۆرِانكاری له تیپه‌كه‌یدا بكات.
لیڤی گوتی ئه‌وه برِیاێكی ئاسان نه‌بوو، كاتێك ریدناپ له 2008 په‌یوه‌ندی پێوه‌كردین، یانه‌كه له ژێره‌وه‌ی ریزبه‌ندی خولی ئینگلیزی بوو، به‌ڵام ئێستا یانه‌كه ركابه‌ری له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كات و من ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی سوپاسی بكه‌م.
