یه‌ك له گرنگترین پیاوه لێهاتووه‌كانی به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێده‌كاته‌وه
رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كردووه هه‌ردوولا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه بۆ دوو ساڵی تر رێكه‌وتوون.
سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه كه گرێبه‌سته نوێیه‌كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی تێدایه كه دوای ئه‌ویش 2 ساڵی تر نوێ بكرێته‌وه.
زۆبیزارێتا پێشتر گۆڵپارێزی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بووه و ساڵی 2010 پۆستی بهرِێوهبهری وه‌رزشی له شوێنی بیگریشتاین وه‌رگرت له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ركاری ساندرۆ رۆسێل بۆ سه‌رۆكایه‌تی به‌رشه‌لۆنه.
زۆبیزارێتا به پیاوی هه‌ڵسانه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه له كه‌وتنی دارایی خۆی داده‌نرێت كه ژماره‌یه‌ك بیرۆكه‌ی نوێی بۆ باشكردنی دۆخی دارایی یانه‌كه خستووه‌ته به‌رده‌ست سه‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه برِۆ 476 ملیۆن یۆرۆ قه‌رزاره.
