ئینته‌رمیلان خه‌ون به مفیلاوه ده‌بینێت
ئه‌ندرێ ستراماچۆنی راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه له هاوینی ئه‌مساڵدا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی چه‌قی ناوه‌رِاستدا بكه‌ن و خه‌ونی سه‌ره‌كی ئه‌و راهێنه‌ره‌ش یان مفیلای یاریزانی ناوه‌رِاستی یانه‌ی رینی فه‌ره‌نسییه.
پێشتر باس له هه‌ریه‌ك له لاسانا دیارای یاریزانی ریال مه‌درید و نایگڵ دی یۆنگی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ده‌كرا، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، ستراماچۆنی داوای له مۆراتی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كردووه یان مفیلای بۆ بكرِێت، چونكه به‌پێی ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌و یاریزانه ده‌توانێ پلانه ته‌كتیكییه‌كانی ئه‌و جێبه‌جێ بكات.
چه‌ندین یانه چاوه‌رِێ ده‌كه‌ن ئاستی مفیلا له یۆرۆی 2012 ببینن بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
ستراماچۆنی هه‌فته‌ی پێشوو بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ به راهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمیلان ده‌ست نیشانكرا.
