هەڵبجەی شەهید میوانداری یەکەم پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی بۆ تۆپی باسکەی کچان دەکات

هەڵبجەی شەهید میوانداری یەکەم پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی بۆ تۆپی باسکەی کچان  دەکات
وا بڕیارە لە مانگی داهاتوو لە شاری هەڵبجەی شەهید یەکەم پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی بۆ تۆپی باسکەی کچان ئەنجام بدرێت.
ئەم پاڵەوانێتیە بە بۆنەی رێزگرتن لە قوربانیانی کیمیابارانی هەڵبجەی شەهید یەکێتی تۆپی باسکەی کوردستان بڕیاری دا یەکەم پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی بۆ تۆپی باسکەی کچان لەم شارە ئەنجام بدات بە بەشداریکردنی 5 یانە ئەویش هەریەکە لە یانەکانی (ئەکاد، سەنحاریب، سلێمانی، بەگلەر (تورکیا)، کەرماشان (ئێران).
ئەم پاڵەوانێتیە ماوەی پێنج رۆژ دەخاینێت و گشت خەرجییەکانی لە لایەن لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان دابین کراوە.
جێگەی باسە سەرچاوەیەکی باوەر پێکراو ئاماژەی بەوەی کرد، ئەگەر ئەم پاڵەوانێتیە لە رووی رێکخستن سەرکەوتن بە دەستبهێنێت ئەوە دەبێت پاڵەوانێتیکی ساڵانە و لەم پاڵەوانێتیە چەندین کەسایەتی وەرزشی لە دەرەوەی کوردستان بانگهێشتکراوە بۆ ئەوەی لەم پاڵەوانێتیە ئامادە بن.
Top