ساكی هێرشدەكاتە سەر میلان و دەڵێ یۆڤنتۆس نزیكە لە بردنەوەی نازناوەكەوە

ساكی هێرشدەكاتە سەر میلان و دەڵێ یۆڤنتۆس نزیكە لە بردنەوەی نازناوەكەوە
ئەریگۆ ساكی رێكخەری تەكنیكی لە یەكێتیی تۆپی پێی ئیتاڵی رەخنەی توندی لە سیاسەتی یانەی میلان گرت لە پشت نەبەستنی بە یاریزانە لاوەكان لە یانەكەیدا.
ساكی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا گوتی یاریزانانی یانەی میلان تەمەنیان چەندە؟ تەماشای دوا یاری یانەی میلانم كرد و هەستم دەكرد هەندێك یاریزان تەمەنی منیان هەیە و هێشتا یاری دەكەن.
هەروەها گوتی ئەلێگری راهێنەرێكی مەزنە، لەوانەیە ئەو خاوەنی ئاڵۆزترین تیپی ئێستای جیهان بێت، بەڵام یاریزانی زۆرە، هەرچی یۆڤنتۆسە بەو ئاڵۆزییە نییە، چونكە ئەو ژمارەی یاریزانەكانی كەمترە و لە بەرامبەردا پشت بە توانای تاكایەتی دەبەستێت، یۆڤنتۆس خولی ئیتاڵی دەباتەوە چونكە ئەمساڵ بەشداری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ناكات و زۆر پشت بە یاریزانە لاوەكانی دەبەستێت.
یانەی میلان بە پیرترین یانەی ئەوروپا دادەنرێ لە رووی تەمەنی یاریزانەكانییەوە و چەندین یاریزانی سەروو تەمەنی 30 ساڵی هەیە وەك گاتۆزۆ، سیدۆرف، ئەباتی، ئەمبرۆزینی و چەندانی تریش.
Top