لۆف: ئیسپانیا پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوی یۆرۆی 2012
لۆف لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی گوتی ئیسپانیا پاڵێوراوی یەكەمە بۆ هێشتنەوەی نازناوەكە لای خۆی.
لەبارەی توانای ئەڵمانیاوە بۆ بردنەوەی نازناوەكە، راهێنەری ئەڵمانیا دووپاتی كردەوە پشت بە یاریزانە گەنجەكانی وەك مەسعوود ئۆزێل و تۆنی كرۆس و ماریۆ گۆتزە دەبەستێت.
ئەو لەو بارەیەوە گوتی ئەو یاریزانانە توانای پێشەوایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایان هەیە لە مۆندیالی 2014 و یاریزانانی تری وەك شڤانشتیایگەر و لام توانای بەشداری كردنیان لە پاڵەوانیەتییەكانی داهاتووشدا دەبێت.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یۆرۆی 2014 لە كۆمەڵەی دووەم یاری دەكات كە بەهێزترین كۆمەڵەی پاڵەوانیەتییەكەیە لە پاڵ هەڵبژاردەكانی هۆڵەندا، پورتوگا و دانیمارك.
ئەڵمانیا دوا نازناوی یۆرۆی لە 1996 دا بەدەست هێنا و لە یۆرۆی 2008 لە یاری كۆتاییدا بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا دۆڕا.
