لۆگانۆ: پاریس سانجێرمان دەبێتە یەك لە زەبەلاحەكانی ئەوروپا
لۆگانۆی بەرگریكەری یانەی پاریس سانجێرمان گوتی پێشینەی ئێستای یانەكەمان مانەوەیە لە پێشەنگی خولی فەرەنسی و دوای ئەوەش وردە وردە ویستمان بۆ گرتنی شوێنێك لە نێو زەبەلاحەكانی ئەوروپادا بەرز دەبێتەوە.
ئەو بەرگریكەرە زیاتر گوتی هێنانی راهێنەرێكی لێهاتووی وەك كارلۆ ئەنچیلۆتی و یاریزانانی بە توانا و قاڵ رەنگدانەوەی لەسەر توانای تیپەكە وكەسایەتییەكەی دەبێت، چونكە ئەوە زیاتر دەوڵەمەندی دەكات بە ئەزموون و كولتووری تایبەت بەخۆی و گەیشتن بە بردنەوەی نازناوە ناوخۆیی و كیشوەرییەكان.
لۆگانۆ گوتی ئەنچیلۆتی وەك ئۆسكار تابارێزی راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای وایە، ئەو دووانە گەرچی بە شێوەی جیاواز بیر لە تۆپی پێ دەكەنەوە، بەڵام هەردووكیان ئەزموون و زۆرزانی و ویستیان هەیە كە وا لە یاریزانەكانیان دەكات بەرەو سەركەوتن بچن.
