بەڕێوەبەری كارەكانی: بالۆتێلی تەنیا بۆ چوونە ریال مەدرید و بەرشەلۆنە مانچستەر ستی جێدەهێڵێت

بەڕێوەبەری كارەكانی: بالۆتێلی تەنیا بۆ چوونە ریال مەدرید و بەرشەلۆنە مانچستەر ستی جێدەهێڵێت
مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەری كارەكانی ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری ئیتاڵی دووپاتی كردەوە بریكارەكەی لە ریزی یانەی مانچستەر ستیدا دەمێنێتەوە و نیازی رۆیشتنی لەو یانەیە نییە لە ئێستادات.
رایۆلا گوتی ماریۆ دەیەوێ لە ئینگلتەرا بمێنێتەوە، هەرچەندە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا ماوە هەبوو بۆ ئەوەی بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی میلانەوە بكات، بەڵام ئەو رەتی كردەوە و مانەوە لە ستی پێ باشتر بوو.
هەروەها گوتی بالۆتێلی نیازی مانەوە لە مانچستەر ستی هەیە تا كۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەكەی و ئەو سیتی بەجێناهێڵێت تەنیا مەگەر یانە گەورەكانی وەك ریال مەدرید و بەرشەلۆنە داوای بكەن.
بالۆتێلی یاریزانێكی مشتومڕهێنە و ئێستا 4 یاری راگیراوە بەهۆی لێدانی بە ئەنقەستی سكۆت پاركەری یاریزانی یانەی تۆتنهام لە یارییەكی خولی ئینگلیزیدا.
Top