یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی ڕیال مەدرید سێرجیۆ ڕامۆس ئەوەی ڕەتكردەوە كە هیچ كێشەیەك لەناو ڕیزەكانی یانەی ڕیال مەدرید هەبێت و هەواڵی بوونی ناكۆكی لەنێوان ئەو و گۆڵچی كاسیاس و ڕاهێنەر مۆرینهۆ بەدرۆ وەسف كرد، ڕامۆس لەماڵپەڕی خۆی لەتویتەر نووسیویەتی: ئەوەی دەڵێت ناكۆكی و دابەشبوون لەژووری خۆگۆڕینی ڕیال مەدرید هەیە درۆزنە، ئێمە هەموومان یەكگرتووین. ئەم لێدوانەی ڕامۆس دوای ڕاپۆرتە هەواڵەكانی ڕۆژنامەكان دێن كە دەمەقاڵی لەنێوان ڕامۆس وكاسیاس و مۆرینهۆ ڕوویداوە لەدوای دۆڕاندنی ڕیال مەدرید لەیاری كلاسیكۆی چوونی قۆناغی 8ی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە، جگە لەو دەمەقاڵیەش یاریزانانی ڕیال مەدرید و ڕاهێنەرەكەیان لەیاری بلباودا بەفیكەی ناڕەزایی پێشوازیان لێكرا.
رامۆس دووپاتی كردەوە كە لەیارییەكەی بلباو و سەركەوتنیان، یانەی شاهانە یەكڕیزی خۆی بۆ جیهان نیشاندا و پارێزگاری لەپلەی یەكەمی خولی ئیسپانیا كرد.