توتی گەڕانەوەی بۆ ئازۆری بەدوور نازانێت

توتی گەڕانەوەی بۆ ئازۆری بەدوور نازانێت
كاپتنی یانەی ڕۆما فرانچیسكۆ توتی دووپاتیكردەوە كە گەڕانەوەی بۆ ڕیزەكانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەدوور نازانێت، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا چیزاری براندیللی پێش چەند ڕۆژێك ڕایگەیاندبوو كە دەرگاكانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ توتی كراوەیە ئەگەر هاتوو لەسەر هەمان ئاستی بەرزی ئێستای بەردەوام بێت و ئەگەری ئەوەی هەیە بەشداری لەیۆرۆی 2012 بكات.
توتی لەلێدوانێكیدا بۆ تی جی ئۆنۆ وتی: من ناتوانم بڵێم نەخێر بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی وڵاتەكەم، با بزانین ئاستم چۆن دەبێت لەمانگی ئایاری داهاتوو، پێوەندیم لەگەڵ براندیللی زۆر باشە و قسەم لەگەڵ كردووە و كارێكی باش بۆ ئازۆری ئەنجام دەدات، بۆ یاریزان تەندروستی و توانای هونەری گرنگە نەك تەمەن.
گورگەكەی ڕۆما ئەوەشی ڕاگەیاند كە ئێستا پێوەندی زۆر باشە لەگەڵ ڕاهێنەری یانەی ڕۆما لویس ئەنریكی.
Top