ریال مەدرید بەهێزترین تیپی هێرشبەرە لە هەموو ئەوروپادا

ریال مەدرید بەهێزترین تیپی هێرشبەرە لە هەموو ئەوروپادا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی درەوشانەوەی خۆی لە وەرزی ئەمساڵدا لە ژێر سەرپەرشتی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری بەتوانادا دووپاتكردەوە و لەوەتی ئەو راهێنەرە لە ریال مەدریدە دۆخی یانەكە تەواو گۆڕاوە.
ریال مەدرید كۆتایی بە قۆناخی یەكەمی خولی ئیسپانی هێنا بە گرتنی پێشەنگی خولەكە و سەركەوتن بۆ قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە سەر ئاستی 5 پاڵەوانیەتییە گەورە ناوخۆییەكەی ئەوروپا، ریال مەدرید لە پلەی یەكەم دێت بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ و تۆماركردنی 70 گۆڵ لە تەنیا 20 یاری خولی ئیسپانیدا كە ئەمە ژمارەیەكی نوێیە.
ریال مەدرید هەروەها باشترین 3 یاریزانی گۆڵكەری لەسەر ئاستی هەموو ئەوروپا هەیە كە بریتین لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی گۆڵكەری مێژوویی خولی لالیگا و گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبەری ئەرجەنتنینی و كەریم بنزیمەی هێرشبەری فەرەنسی.
ئەو 3 یاریزانە لە وەرزی ئەمساڵدا تا ئێستا 48 گۆڵیان تۆمار كردووە كە 24 گۆڵیان رۆناڵدۆ و 14 گۆڵ هیگواین و 10 گۆڵیش بنزیمە تۆماریان كردووە.
Top