والكۆت: ئەرسناڵ پێویستی بە هەندێك بەخت هەیە

والكۆت: ئەرسناڵ پێویستی بە هەندێك بەخت هەیە
تیۆ والكۆتی یاریزانی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی گوتی تەنیا بێبەختی بووەتە هۆی ئەوەی یانەكەی لە چەند ساڵی رابردوودا هیچ نازناوێك نەباتەوە و گوتی بۆ بردنەوەی نازناوەكان تەنیا پێویستیمان بە هەندێك بەخت هەیە.
ئەو یاریزانە لە لێدوانی بۆ تۆڕی سكای سپۆرت لە دوای بردنەوەی یانەی ئەرسناڵ لە یانەی ئەستۆن ڤێلا لە جامی ئینگلتەرا گوتی ئێمە تەنیا پێویستمان بە هەندێك بەختی باشتر هەیە و ئومێد دەكەین ئەوەمان دەست بكەوێت، لە ئێستادا دووچاری پێكانی زۆری یاریزانانمان دەبینەوە و ئەمەش لە دۆخێكی ناسكی وەرزەكەدا روودەدات و كاریگەری لەسەر ئاستی ئەرسناڵ دەبێت بە شێوەیەكی گشتی.
والكۆت هەروەها گوتی پێكهاتەی ئەرسناڵ یاریزانی زۆر باشی تێدایە و ئاستیان لە یارییەكاندا بەرزە، هەروەها یانەكە راهێنەرێكی گەورە و بە ئەزموونی هەیە، بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە كە وەك دەگوترێ پێویستە لە تۆپی پێدا هەندێك بەختت هەبێت بۆ ئەوەی نازناوەكان ببەیتەوە و ئێمە تا ئێستا ئەوەمان نییە.
Top