دی ماریا و ئۆزێل لە پێش میسی و چاڤییەوەن
یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانی ئاشكرای كرد دی ماریای ئەرجەنتینی بە باشترین پلەی مەیكەری وەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانی دادەنرێت تا ئێستا چونكە توانیویەتی 11 گۆڵ بۆ هاوڕێكانی لە ریال مەدرید دروست بكات و چەند گۆڵێكیش تۆمار بكات.
هەروەها یاریزانی دووەم لە رووی دروستكردنی گۆڵەوە بەپێی یەكێتییەكە مەسعوود ئۆزێلی یاریزانی كوردی یانەی ریال مەدرید كە ئەویش لە وەرزی ئەمساڵدا 10 گۆڵی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە لە وەرزی ئەمساڵدا و بەوەش ئەو دوو یاریزانە پێش میسی كەوتوونەتەوە كە تا ئێستا 7 گۆڵی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە.
ئەو دوو یاریزانە هەروەها پێش چاڤی و ئینێستا كەوتوونەتەوە لە هەمان كاردا كە ئەو دوو یاریزانەی بەرشەلۆنە كۆڵەكەی سەرەكی یانەكەن.
