گواردیۆلا: دەبێ هەموو یارییەكانی داهاتوومان ببەینەوە
گواردیۆلا گوتی دیارە ئێمە ئەمساڵ باش یاری ناكەین، بەڵام دەمەوێ بە یاریزانانی تیپەكەم بڵێم ئێمە تا كۆتایی بەردەوام دەبین و پێویستە هەموو ئەو یارییانەی ترمان ببەینەوە كە لە خولی ئیسپانی ماومانە.
دوێنێ شەو بەرشەلۆنە لەگەڵ ڤیاریال یەكسان بوو 0-0 و بەوەش جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگی خولەكە بۆ 7 خاڵ زیادی كرد.
هەروەها گوتی ئەگەر 5 خاڵ لە دوای ریالەوە بیت باشترە لەوەی 7 خاڵ لێیەوە دوور بیت، بەڵام ئێمە كێشەی گۆڵ تۆمار نەكردنمان هەبوو وێڕای ئەوەش من لە ئاستی تیپەكەم رازیم.
گواردیۆلا رەتی كردەوە ماندووبوونی یاریزانەكانی هۆكاری ئاستی خراپیان بێت لە یارییەكەی ئەمشەو و گێمی دووەمی یارییەكەی بەرامبەر ریال مەدرید و گوتی لە گێمی دووەمدا باش یاریمان كرد و ماندووییمان پێوە دیار نەبوو، ئەمە شتێكی نوێ نییە و چەند ساڵێكە هەموو 3 رۆژ جارێك یارییەك دەكەین و ماندووش نابین.
